گۆشتی سه‌گ دەكرێتە كه‌باب
K24 - ھەولێر
له كه‌مبۆدیا خواردنی گۆشتی سه‌گ له زیادبووندایه. گۆشته‌كه وه‌كو كه‌باب ده‌برژێندرێت و پێشكه‌شی كڕیاران ده‌كرێت. بە بڕوای كه‌مبۆدییەكان خواردنی گۆشتی سه‌گی ره‌ش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌سووده. خواستی سه‌ر ئه‌و جۆره گۆشته‌ی زیاتر كردووه. به‌ڵام سه‌گه‌كان به شێوازێكی دڕه‌ندانه ده‌كوژرێن و زۆربه‌ی سه‌گه‌كان له شه‌قام و ماڵه‌كان ده‌دزرێن. بۆیه ئێستا حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌رباره‌ی گۆشتی سه‌ك ده‌ستی به ژماره‌یه‌ك پلانی تایبه‌ت كردووه.