شەڕەبەردی هیندووسەکان بۆ پیرۆزکردنی خواکەیان 100 برینداری لێکەوتەوە

ئەوەی بەردی زۆرتر بەرکەوێت قوربانی زیاتر کردووە

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی فێستیڤاڵێکی ئاینی هیندووسەکان، کە دەبێت تیایدا شەڕە بەرد بکەن، لە هەرێمی ئوتاراخاند لە باکوری هیندستان 100 کەس برینداربوون.

ساڵانە ئەو فێستیڤاڵە بۆ پیرۆزکردنی خواوەندی هیندوسەکان، باراهی دێڤی، ئەنجام دەدرێت، تیایدا باوەڕدارانی ئەو ئاینە، بەرد دەگرنە یەک.

ئەو باوەڕدارانە پێیان وایە، لە رێگای رژانی خوێنی یەکتر بە بەرد، قوربانی بۆ خواوەندەکەیان دەکەن.

لەمساڵدا، لە ماوەی 10 خولەک بەرد گرتنە یەک، 100 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراوان.

H.J