ئه‌م سێ پیاوه به یه‌ك وێنه ناوبانگیان ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی كریستیان بونیلۆ، وێنه‌ی سێ پیاوی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، سێ پیاوه‌كه ناوبانگیان ده‌ركرد و وێنه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی به‌فراوان له‌و تۆڕه بڵاوكرایه‌وه.
چیرۆكی وێنه‌گرتنه‌كه، وه‌ك كچه‌كه ده‌یگێڕێته‌وه، به‌و شێوه‌یه بووه، ئه‌و سێ پیاوه له بنه‌ڕه‌تدا ئیرلاندین و به سه‌ردانێك چوونه‌ته نیویۆرك و له‌وێ له گۆڕه‌پانی تایم "تایم سكوێر"، داوایان له‌و كچه گرتووه وێنه‌یه‌كیان بگرێت.
كچه‌كه‌ش ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و سێ پیاوه، كامێرایان پێ نه‌بووه، ته‌نانه‌ت مۆبایله‌كانیشیان هۆشمه‌ند نه‌بووه تا كامێرای هه‌بێت و وێنه‌كه‌ی پێ بگرن، بۆیه به كچه‌كه‌یان گوتووه: "تۆ وێنه‌كه‌مان به مۆبایلی خۆت بگره، رۆژێك دێت وێنه‌كه وه‌رده‌گرینه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی كریستینا وێنه‌ی سێ پیاوه‌كه و چیرۆكی وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وێنه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه ئیرلاندیه‌یان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی ئێرلاندیش، ئه‌و سێ پیاوه وێنه‌كه‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه‌ته‌وه و پیاوه‌كانیش ناسراونه‌ته‌وه.
ئه‌و كچه بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی داوایانكرد هه‌ر سێكیان له به‌رده‌مم راوه‌ستان و روویان له كامێرای مۆبایله‌كه‌م كرد، منیش وێنه‌كه‌م گرتن".
رۆژنامه‌كه ئیرلاندییه‌كه ناسنامه‌ی هه‌ر كه‌سه‌كی ناساندووه به‌ناوه‌كانی "شۆن تای، بێرنی واڵدرۆن و جۆن دیڤانی" و دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه وێنه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
When I was in the city last week, these three Irishmen asked me to take a photo of them, but none of them had phones.
— Christina (@CBones705) May 12, 2019
“you’ll take the picture and we’ll find it someday”
so if by some strange turn of events anyone knows these guys, here’s their photo pic.twitter.com/ZrPvKXusJ7
كریستینا وێنه‌ی سێ پیاوه‌كه‌ی له تویته‌ری خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه
ئ. م