ئه‌و كه‌سه‌ی تره‌مپی له لێدانی ئێران پاشگه‌ز كرده‌وه ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی) دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئامۆژگاریی رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكی له كه‌ناڵه دڵخوازه‌كه‌ی خۆی (فۆكس نیووز) بڕیاری وه‌شاندنی گورزی تۆڵهسهندننهوهی له ئێران هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی تره‌مپ گوێی به ئامۆژگارییه‌كانی داوه، ته‌كه‌ر كارلسۆن بووه، كاتێك له‌گه‌ڵ تره‌مپ دانیشتووه پێی گوتووه، تۆڵه‌كردنه‌وه به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه كارێكی شێتانه‌یه".
نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "كارلسۆن باوه‌ڕی به تره‌مپ هێناوه ههڵۆكانی ناو ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كه سوورن له‌سه‌ر وه‌شاندنی گورزی تۆڵه له ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆك تره‌مپ هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر واشنتن ئاگری جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگیرسێنێت، ئه‌وه له‌سه‌ر تره‌مپ پێویسته ماڵئاوایی له هه‌ر هیوا و ئومێدێك بكات كه به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك هه‌یه‌تی و جارێكی دیكه نابێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كارلسۆن ته‌نها كه‌س نه‌بووه كه ئه‌و جۆره ئامۆژگارییه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ كردووه، هه‌ر بۆیه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی روون نییه ئه‌و كه‌سه كێ بووه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به وردی گوێی بۆ گرتووه و ئامۆژگارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
تره‌مپ رۆژی هه‌ینیش به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، 10 خولهك پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌ینه سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانی، هێرشه‌كه‌م راگرتووه، چونكه پرسیارم كردووه له‌و هێرشه‌دا چه‌ند قوربانی ده‌بێت؟، ئاگادار كراومه‌ته‌وه كه 150 كه‌س ده‌كوژرێن، بۆیه هێرشه‌كه‌م راگرتووه.