چەند خواردنێک سەرەڕای زۆر خواردنیان کێشی لەش زیاد ناکەن

سوودی زۆریشیان هەیە

K24 – هه‌ولێر:

هیچ خواردنێک نییە کە بڵێین هیچ کالۆرییەکی تێدا نییە، بەڵام خواردن هەیە کە ئەگەرچی زیادەڕۆیش لە خواردنیان بکەین، کێشی لەشمان زیاد ناکەت.

لیزا یۆنگ، پزیشکی تایبەتی بواری خواردن و خواردنەوە بە ماڵپەڕی Buisness Insider گوتووە: "هەندێک خواردن هەن کە کێشی لەشمان زیاد ناکەن، ئەمەش لەبەر سێ هۆکارە، یەکەم پێکهاتەکەیان بڕێکی زۆر لە ئاوی تێدایە، رێژەیەکی زۆر کەم کالۆرییان تێدایە، هەروەها بە فایبەر دەوڵەمەندن کە وامان لێدەکات هەست بە تێریی بکەین".

ئەو خواردنانەی لیزا دەستنیشانی کردوون، ئەمانەی خوارەوەن:

ترێ

خەیار

تەماتە

سندی

برۆکلی

کاڵەک

کەلەرم

پرتەقاڵ

شیلک (ستراوبێری)

ئەم خواردنانە جیا لەوەی نابنە هۆی زیاد بوونی کێش، چەندین سوودیشیان هەیە بەوەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، فایبەر و کانزاکان.

H.J