شێخێكی ئه‌زهه‌ر: نیقاب نه‌ریته نه‌ك واجبێكی شه‌رعی
K24 - هه‌ولێر:
شێخ خالید عیمران، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی فه‌توای ئه‌زهه‌ر له قاهیره، له باره‌ی داپۆشینی رووی ئافره‌ت به نیقاب، رایگه‌یاند، قورئان و سووننه‌ت فه‌رمانییان به ژنانی موسڵمان نه‌كردووه ته‌واوی رووی خۆیان داپۆشن.
له گفتوگۆیه‌كی ئه‌و شێخه‌ی ئه‌زهه‌ر، له‌گه‌ڵ وێبسایتی "DW" ئه‌ڵمانی و له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، نیقاب به‌شێكه له نه‌ریت و گه‌شه‌یكردووه و بووه‌ته باو، به‌ڵام له بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا نییه.
ئه‌و شێخه ئاشكراشیكرد، ته‌نها هاوسه‌رانی په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د (دروودی خوای لێبێت) واجب بووه له‌سه‌ریان نیقاب بپشۆن، نه‌ك هه‌موو ژنانی موسڵمان به شێوه‌یه‌كی گشتی.
ئه‌و شێخه‌ی ئه‌زهه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ژنێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا گه‌وره‌بێت و نیقاب باو بێت، ئه‌وا پێویست ناكات په‌یڕه‌وكردنی نیقاب به ئه‌ركێكی ئایینی تێبگات، به‌ڵكو ته‌نها داب و نه‌ریتێكه جێبه‌جێی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئازادیشه بیپۆشێت یان نا".
شێخ خالید ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌نێو زانایانی ئایینی‌دا رای جیاواز هه‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن، حیجاب و نیقاب، پارێزه‌رێكن بۆ جه‌سته‌ی ژن، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن شتێكی له‌وجۆره له ئاییندا نییه، به‌ڵام به گشتی حیجاب و نیقاب له هه‌ندێك شوێن پێویسته و ده‌ڵێت: "پۆشینی حیجاب یاخود نیقاب، له بیاباندا پێویسته و جه‌سته‌ی مرۆڤ له گه‌رده‌لوول و لمی بیابان ده‌پارێزێت".