ماسییهكان بۆ نمایش دێنه سهر رووی ئاوهكه و دهبنه خۆراكی نهورهسهكان
K24 – دهربهندیخان:
لەساتەوەختی نمایشی ماسییەکان بۆ رووی سەرەوەی ئاوی دەریاچەکان ساڵانە لەوەرزی بەهاردا گرد و تەپۆڵکە و دوورگە بچووکەکانی نێو دەریاچەکانی باشووری کوردستان، دەبێتە نیشتمانێك بۆ نەورەسە کۆچەرییەکانی ناوچەکە، باڵندەی نەورەس کە لە نێو خەڵکیدا بەماسیگرە ناسراوە و بەگشتی لەسەرەتای مانگی چوارەوە بەمەبەستی زاوزێ و خواردنی ماسییە بچووکەکان دێن و دیمەنێکی جوان ئەبەخشن بەگۆماو و دەریاچەکان.
ئامادەکردن و فۆتۆ: کاروان یارە