به ڤیدیۆ.. ویستی دزی لێبكات به‌ڵام هاوڕێی ده‌رچوو
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا له ئه‌رجه‌نتین، دوو كه‌س به ماتۆڕێك له كه‌سێك نزیك ده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێت به زه‌بری چه‌ك، پاره و كه‌لوپه‌ل له یه‌كێك كه‌سێك بستێنن، به‌ڵام هاووڵاتییه‌كه هاوڕێی دزه‌كه ده‌رده‌چێت.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، دوو كه‌س له‌سه‌ر ماتۆڕێكن، له كه‌سێك نزیك ده‌بنه‌وه كه ده‌یه‌وێت ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی بكاته‌وه و بچێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی له دواوه‌ی ماتۆڕه‌كه سه‌ركه‌وتووه، دێته خواره‌وه و ده‌مانچه ده‌رده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ڕه‌شه، پاره یان مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی گرانبه‌ها له هاووڵاتییه‌كه بستێنێت و رابكه‌ن.
كاتێك دزه‌كه له كه‌سه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، ده‌یناسێته‌وه و هاوڕێی ده‌رده‌چێت، بۆیه سڵاوێكی لێده‌كات و یه‌كتر له ئامێزده‌گرن، دواتریش دزه‌كه خواحافیزی له هاوڕێكه‌ی ده‌كات و له مانتۆڕه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت و شوێنه‌كه جێده‌هێڵن.
ئ. م