کوردێک خەڵاتی کەسایەتی ساڵی یەکێتی ئەوروپای پێ بەخشرا
K24 – لاهای:
لەمەراسیمێکی تایبەتدا و لەشاری لاھای ھۆڵهنەدا، کوردێک خەڵاتی کەسایەتی ساڵی 2019لەبواری ئابوری لەیەکێتی ئەوروپا وەرگرت.
عهبدوڵا ئەحمد لە لایەن کۆمەڵەی ئابووریناسانی یەکێتی ئەوروپا خەڵاتی نێودەڵەتی کەسایەتی ساڵی 2019ی بەهۆی دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا ئەوروپی، عەرەبی و کوردییەکان پێ بەخشرا.
لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24، عهبدوڵا ئەحمد رایگەیاند، شانازییەکی گەورەیە بۆخۆی و کوردستان کە بتوانێت ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندنیش لەبارەی خەڵاتەکە دەڵێت، ئەو کەسەی دەبێتە خاوەنی خەڵاتەکە، دەبێت چەند مەرجێکی تیادابێت. بۆیە ئەوخەڵاتە دراوە بە عهبدوڵا ئەحمد، چونکە زۆربەی مەرجەکانی تیادابووە.
H.J