پیاوێک لە فەرەنساوە فڕی بۆ بەریتانیا

"سەربازە فڕیوەکەی" فەرەنسا سەرکەوتوو بوو

K24 – هه‌ولێر:

لە 25ی مانگی رابردوو، لە یەکەم فڕینی شکستی هێنا، بەوەی نەیتوانی لەو کە شتییەی کە دیاریکردبوو، بنیشێتەوە، بەڵام هەوڵی دووەمی زاپاتا سەرکەوتوو بوو.

زاپاتا خۆی بە سپۆنسەری سوپای فەرەنسا، هۆڤەربۆردێکی بە بەهای یەک ملیۆن و 470 ملیۆن دۆلار دروستکردووە و دەتوانێت هاوشێوەی مرۆڤە باڵاکانی فیلمەکان، بفڕێت.

ئەو داهێنەرە کە لە فەرەنسا بە "سەربازە فڕیووەکە" ناسراوە، توانی بە 20 خولەک و بە درێژایی 35 کیلۆمەتر، لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بێ هیچ کێشەیەک بفڕێت.

ئەم داهێنانە سەرەتا لە لایەن سوپای فەرەنساوە نمایشکراو و بۆ مەبەستی سەربازییش دروستکرا، بەڵام پێ دەچێت گەشتکردنی ئاسایی لە داهاتوودا، بباتە قۆناغێکی نوێوە.

H.J