ڤیدیۆ.. ژنێکی ئێرانی شه‌ق له‌ پۆلیس هه‌ڵده‌دات

"ئێوە دایک و باوکی من نین و چیم بوێ ئەوە لەبەر دەکەم"

K24 - هه‌ولێر:

ژنێک لە ئێران لە سەنتەرێکی میترۆدا، هێرشدەکاتە سەر سێ (پۆلیسی ئیرشاد)، دوای ئەوەی تۆمەتباری دەکەن بە پێشێلکردنی یاسای جلووبەرگ لە ئێران.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە پێگەی ئەلیکترۆنی دەیلی مەیل بڵاوکراوەتەوە، ئەو ژنە بە سێ پۆلیسەکە دەڵێت: " من ئەوە دەپۆشم کەخۆم دەمەوێت، ئەوە کێشەی ئێوە نییە. ئێوە دایک و باوکی من نین".

ژنەکە شەقێک لە یەکێک لە پۆلیسەکان دەدات و پێی دەڵێت: " ئێوە ئەم کۆمەڵگایەتان گەندەڵ کردووە"، و لە وەڵامدا ژنە پۆلیسەکە قسەی نەشیاوی پێدەڵێت.

دوای کەمێک ، پۆلیسێکی دیکە دێت و کۆتای بە کێشەکە دەهێنێت، داوا لە سێ ژنە پۆلیسەکە دەکات کە "دەستوەرنەدەنە کاری ئەو ژنە".

بەگوێرەی هەواڵەکەی دەیلی مەیل، تەنها لە مانگی شووباتدا، پۆلیسی ئێران 29 ژنی لە شوێنە گشتییەکان بەبیانووی نەپۆشینی سەرپۆش دەستگیرکردووە.