ویستی سوپرایز بۆ خەزوری بکات بەڵام کوژرا
K24 – ههولێر:
کریستۆفەر بێرگان لە نەرویجەوە بۆ سوپرایزکردن بۆ خەزووری گەشتی بۆ فلۆریدای ئەمەریکا کرد، بەڵام خەزووری بە هەڵە کوشتی.
لەگەڵ گەیشتنی، کریستۆفەر دەچێتە ماڵی خەزوری بە ناوی ریچارد دێنیس، بەڵام بۆ ئەوەی سورپرایز بکات، لە پەرژینی ماڵەکە دەچێتە ژوورەوە، خەزوریشی وا دەزانێت کەسێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، تەقەی لێ دەکات و دەستبەجێ دەیکوژێت.
بە گووتەی پۆلیس، پێشتر کەسێکی دیکە هەڵیکوتابووە سەر ئەو گەڕەکە و دێنیسیش پێی وابووە هەمان کەسە و دەیەوێت زیانی پێ بگەیەنێت.
خەزور، سکاڵای لەسەر تۆمار نەکراوە و رووداوەکە بە "کوشتنی بێ مەبەست و رێککەوت" لە لایەن پۆلیس دۆسییەی بۆ کراوەتەوە.
Global News
H.J