مزگەوتی خانەقای سلێمانی مێژوویەکی دێرین و پڕ بەرهەمی هەیە
K24 – ههولێر:
مزگەوتی خانەقای سلێمانی نزیکەی دوو سەدەیە خزمەت بە توێژە جیاوازەکانی خەڵکی سلێمانی و کوردستان دەکات و مێژوویەکی دێرینی و پڕبەرهەمی هەیە.
عومەر حوسێن جومعە، مەلای مزگەوتی خانەقا، لە بارەی مێژووی مزگەوتەکە دەڵێت، مەحموود پاشا لە ساڵی 1816 دەستی بە دروستکردنی مزگەوتی خانەقا کردووە و لە ساڵی 1817 کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە.
مزگەوتەکە جێگای پێگەیاندنی چەندین زانای ئاینی بووە و لە کۆنیشدا جێگەیەک بووە بۆ حەوانەی کەسە بێلانەکان.
H.J