داهێنانی پزیشکێک ژیانی هەزاران دایک و کۆرپەلەی لە جیهان رزگارکرد

لوسی ویڵس چۆن لە رێگای مەیموونەوە دەرمانێکی زۆر گرنگی دۆزیەوە

K24 – هه‌ولێر:

داهێنانێکی لوسی ویڵس، توێژەر و پزیشکی بەریتانی بووە هۆی رزگاکردنی ژیانی هەزاران دایک و منداڵ لە جیهاندا و مەیموونیش هۆکاری سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکەی بوو.

ئەم خاتوونە توێژینەوەی لەسەر هۆکاری کەمخوێنیی خانمان دەکرد کە زیانی هەم بە ژنانی دووگیان و هەم بە کۆرپەلەکانی دەگەیاند.

لوسی دوای تەواوکردنی بەشی پزیشکی لە شاری لەندەن، زەمالەی خوێندن بۆ هیندستان وەردەگرێت. لەوێ دەست بە تاقیکردنەوەکانی دەکات. سەرەتا پشکنین بۆ خانمان دەکات و لەوە تێدەگات کە هۆکاری کەمخوێنیی خانمان لە کاتی دووگیانی بۆ خواردنی ناتەندروست دەگەڕێتەوە.

لوسی بڕیار دەدات مەیموونێک بخاتە ژێر چاودێرییەوە و وەکو ژنەکان خواردنی پێدەدات، مەیموونەکەش دووچاری هەمان حاڵەت دەبێت، پاشان هەنگاوی دۆزینەوەی چارەسەر دەستپێدەکات.

ئەو پزیشکە زوو تێدەگات، هۆکاری کەم خوێنیی خانمانی دووگیان بۆ کەمی ترشی فۆلیک دەگەڕێتەوە، ئەمەش وای لێدەکات، خومرە بداتە مەیموونەکە، دوای ماوەیەک مەیموونەکە تەندروستی باش دەبێت.

ئەم دۆزینەوەیەش، سەرەتایەک بوو بۆ دۆزینەوەی دەرمانی دژە کەم خوێنیی، زانایان دواتر توانیان ترشی فۆلیک لە سپیناغ دەربهێنن و وەکو دەرما بیدەنە دایکانی دووگیان، بەمەش ئەو پزیشکە بەریتانییە، ژیانی هەزاران ژنی دووگیان و کۆرپەلەی لە مردن رزگار کرد.

لوسی ویڵس لە ساڵی 10/05/1888 لە بەریتانیا هاتۆتە ژیانەوە و  لە 16/04/1964 کۆچی دوایی کردووە، ساڵانەش لە رۆژی مردنی، سایتی گووگڵ یادی ئەو پزیشکە داهێنەرە دەکاتەوە.

The Independent

H.J