لە نیوە شەودا بە خواردنی سەروپێ خۆیان گەرم دەكەنەوە

خەڵك لە شارەكانی دیكەی كوردستان روودەكەنە خواردنگەكە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەروپێ خواردنێکی باو و بڵاوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، کۆمەڵگەی کوردیش تام و بۆیەکی تایبەتی پێداوە، بەڵام ئێستا ئەو جۆرە خواردنە کەمتر لە ماڵان ئامادە دەکرێت بەراورد بە جاران، ئەو خواردنگانەی کە سەروپێ پیشکەش دەکەن ئێستا لە زیادبووندان و رەواجێکی باشیان ھەیە، خاڵی جیاکەرەوەی ئەو جۆرە ریستورانتە ئەوەیە لە دوای نیوەی شەوەوە جمەی دێ و لە کاتژمێر 7 بەیانی دەرگاکانی دادەخات.

لەدوای کاتژمێر 12 خەڵکی زۆر لەشاری ھەولێر لە شرینی خەو ھەڵدەستن روو دەکەنە خواردنگەیەک بۆ خواردنێیکی کوردەواری ئەویش سەروپێیە بەجورێک کڕیارانی ‌زۆر لەم خواردنە ڕازین، خاوەنی خواردنگەکەش  لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، باس لەوە دەکات ئەوان کڕیارێکی باشیان ھەیە لەسەرجەم ناوچەکانی تری ھەرێمی کوردستان سەردانی دەکەن.