هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی ئازاری پشت ئاشکرا دەکرێن
K24 – ههولێر:
پەیمانگای نیشتیمانیی نەخۆشییەکانی مێشک و جەڵتەی ئەمەریکی، کشان و فشار خستنە سەر جوومگەکان بەهۆکاری سەرەکی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت دەزانێت.
چی وا دەکات کشان و فشار درووست بێت:
بەرزکردنەوەی تەن و شتوومەکی قورس
جووڵاندنی لەش بە شێوەیەکی ناتەندروست
زۆر خۆکێشانەوە یان خۆ گەرمنەکردن پێش راهێنان و وەرزشکردن
رەقبوون یان گرژبوونی ماسوولکەکان
چارەسەر
کاتێک ئازار لە بەشی خوارەوەی پشتت دروست بوو دەکرێت کەمێ سەهۆڵی لەسەر دانێت یاخود دەرمانێکی ئازارشکێن بخۆیت، بەڵام ئەگەر ئازارەکە زۆر بوو و ماوەیەکی زۆر مایەوە ئەوا رەنگە پێویست بکات سەردانی پزیشک بکەیت.
بەگوێرەی جۆری ئازار و هۆکارەکانی، رەنگە پزیشک یەکێک لەم چارەسەریانەت بۆ دابنێت:
جووڵەی تایبەتی فیزیکی
مەساجکردنێکی لەسەرخۆ
وەرزشکردن و خۆکێشانەوە
چارەسەری کارەبایی
نەشتەرگەری
تەسکبوونەوەی دڕکە پەتک
یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی ئازاری پشت، تەسکبوونەوەی دڕکە پەتکە کە بە Spinal stenosis ناسراوە.
چارەسەری ئەم نەخۆشییە لە رێگای دەرمانی دژە هەوکردن، وەرزش و دەرزی ستیرۆید و نەشتگەریی دەکرێت.
چەند هۆکارێکی دیکە کە دەبنە هۆی ئازاری پشت
هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە
هەوکردنی گورچیلە
بەردی گورچیلە
هەوکردنی کۆڵۆن و ریخۆڵەکان
چەند هۆکارێکی دیکەی بوونی ئازار لە پشتدا هەن کە دەگەڕێنەوە بۆ چەند نەخۆشییەکی ئەندامی زاوزێ، بەڵام بۆ خانمان و پیاوان ئەم حاڵەتانە جیاوازن.
Medical News Today
HJ