په‌يوه‌ندى نێوان شێرپه‌نجه و به‌رزى باڵاى مرۆڤ دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لێکۆڵەرەکان ئاشکرایان کردووە، ئەوانەی باڵایان بەرزترە زیاتر تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.
گروپێکی لێکۆڵەرى پزیشکی لە ئەمەریکا ئاشکرایان کردووە، ئەو کەسانەی باڵایان بەرزترە زیاتر رووبەڕووی مه‌ترسييه‌كانى تووشبوون به نەخۆشی شێرپەنجە دەبنەوە.
به راى شاره‌زايان، ره‌نگه هۆكارى په‌يوه‌ندى نێوان باڵاى مرۆڤ و ئه‌گه‌رى تووشبوون به شێرپه‌نجه بۆ هۆکاری زیاتر بوونی خانەکانی کۆئەندامی جەستەی مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه.
ئەو لێکۆڵەرانە لە سەر خەڵکی 3 کیشوەر تاقيكردنه‌وه‌يان ئه‌نجامداوه و ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌كانيش ده‌ريخستووه، ئه‌گه‌رى تووشبوون به شێرپەنجە لە ژنان و پیاوان لە هەر 10 سانتيمه‌ترێك له باڵایان، به رێژه‌ى 10٪ زیاتره.