چەند دوای وازهێنان لە جگەرە کێشان تەندروستی دڵ ئاسایی دەبێتەوە؟
K24 – ههولێر:
کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیت، تەندروستی دڵت راستەوخۆ بەرەو باشتر بوون دەچێت، بەڵام ماوەی 15 ساڵ دەخایەنێت تاکو لەش بە تەواوی خۆی لە پاشماوە و زیانەکانی جگەرە رزگار بکات.
مێریدیس دونکان، پزیشک و توێژەری بۆرییەکانی دڵ لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی ڤاندێربیلت لە شاری ناشفێڵی ئەمەریکا لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: "دوای چەند کاتژمێرێک، گۆڕانکاری روودەدات، دوای پێنج ساڵ، مەترسییەکان کەم دەبنەوە، بەڵام 10 بۆ 15 ساڵ دەخایەنێت تاکو لەش خۆی بە تەواوی لە زیانەکانی جگەرە رزگار دەکات".
دەشڵێت: "هەرگیز بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان درەنگ نییە و چەندیش زووتر وازبێنی باشترە".
ئەوەش ئاشکرا کراوە، مەترسی روودانی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ کە بەهۆی جگەرەوە دووچاری مرۆڤ دەبن، دوای پێنج ساڵ ئاسایی دەبنەوە و نامێنن.
توێژینەوەکە ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، جگەرە کێشان دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی دڵ و سییەکان.
Medicinenet
H.J