رێژه‌ی قه‌یره‌یی زیاد دەكات

ھۆكارەكان دیار دەكرێن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bc2d4ed4-3c53-4f16-a5d0-0e89c7928eb2/022719WEE.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی توێژینەوەی ژمارەیەك رێكخراوی ناحكوومی تایبەتمەند بە كاروباری ژنان، رێژەی قەیرەیی لەنێو كچانی عێراق 70%ی تێپەڕاندووە، گرنگترین ھۆكارەكانیش لە زیادبوونی قەیرەیی كچانیش لە كۆمەڵگەی عێراقی، خراپی باری ئابووری گەنجان و بێكاری و ئاڵۆزییە ناوخۆییەكانە.

زیادبوونی رێژەی قەیرەیی لەنێو كچانی عێراق، گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و بووەتە دیاردە لەم وڵاتە.

 بەگوێرەی ھەندێك لە توێژینەوەكان، كە رێكخراوە ناحكوومییەكانی تایبەتمەند بە كارووباری ژنان، ژمارەی رەگەزی مێ لە عێراق زیاترە لە 18 ملیۆن. رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش تەمەنی قەیرەیی كچانیان لە 35 ساڵییەوە ئەژماركردووە، كە نەچوونەتە نێو پرۆسەی ھاوسەرگیرییەوە.

بەپێی ئامارەكان، قەیرەیی لە ئاستێكی بەرزدایە لەنێو كۆمەڵگەی عێراقی، بە رادەیەك كە بەشی زۆری قەیرە كچان، بێ ھیوا بوون لەوەی سوارچاكی خەونەكانیان دەركەوێت و كەسێك داوای ھاوسەرگیرییان لێبكات.

ئەمە لە كاتێكدایە بەشێك لە كچانی كۆمەڵگەی عێراقی، ھەر لە یەكەم داوكاری بۆ ھاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا رازی دەبن، لە ترسی ئەوەی بكەونە تەمەنی قەیرەییەوە، كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر داھاتووی خێزان دروست دەكات.

ھ.م