باڵابەرزترین گه‌نج لە هەرێمی کوردستان و عێراق باسی گرفتەکانی رۆژانەی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
بەڵابەرزترین گه‌نج لە باشووری کوردستان و عێراق خەڵکی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووکە و درێژی باڵای دوو مەتر و 15 سانتیمەترە.
ئه‌و گه‌نجه باڵابەرزە تەمەن 19 ساڵە بە ناوی ئیبراهیم مزەفەر، بەهۆی به‌رزی باڵاكه‌یه‌وه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك و ئارەزوومەندە ببێتە یاریزانێکی پیشەگەری بالە.
لەبارەی گرفتەکانی رۆژانەی ئیبراهیم دەڵێت، بەهۆی به‌رزی باڵایەوە ئیشی بووه‌ته گڵۆپ گۆڕین بۆ ماڵ و دراوسێکانی و لە کاتی تاکسی گرتنیش دووچاری گرفت دەبێتەوە.
H.J