ئه‌وه‌ی نه‌تدیوه له خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان بیبینه
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاووڵاتیانی لوبنان له به‌یرووتی پایته‌خت، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له دژی حكوومه‌ت و حزبوڵڵا ده‌رده‌بڕن، كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و وڵاته بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌یرووت وه‌كو زبڵدانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێبێت.
خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه چه‌ندین دیمه‌ن و رووداوی جیاواز و سه‌رنجڕاكێشیان تێدایه.
له یه‌كێك له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كوڕێك داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات، كه ده‌هۆڵ له نزیكیان ده‌كوتێت و كوڕه‌كه‌ش چاوه‌ڕێی تۆماركردنی ساته‌كه‌یه، دواتریش بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دێته سه‌رچۆك و ئه‌ڵقه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی دیكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر شه‌قام یاری كۆنكان و چه‌ند یارییه‌كی دیكه ده‌كه‌ن.
یه‌كێكی دیكه له وێنه‌كان، كه سه‌رنجی میدیای جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه، وێنه‌ی كچ و كوڕێكه، كه له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قام یه‌كدی ماچ ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كه له توندوتیژی و پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و گرووپه میلیشیاییه‌كان بێ به‌ش نه‌بووه و به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌وه‌ش، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بریندارن و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستگیركراون.
وبنص المظاهرة "طلب ايدها"...خطوبة في زمن الثورة ?? #لبنان_ينتفض #ثورة_لبنان ?? pic.twitter.com/8jsf75yHYl
— ?️W?️T? (@kura_shex_) October 19, 2019
This is how they do it ????#لبنان_ينتفض pic.twitter.com/OCwn9gb2Jw
— Myriam ✝?? (@mimilt11) October 19, 2019