رۆژی سێشه‌ممه دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی ده‌گمه‌ن له مه‌ككه رووده‌دات
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ره‌زا عسفور، لێكۆڵه‌ری فه‌له‌كناس رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتی بانگی نیوه‌ڕۆ خۆر به‌ستوونی له كه‌عبه ده‌دات و به گۆشه‌ی 90 پله له‌سه‌ر شاری مه‌ككه ستوون ده‌بێ، به‌مه‌ش له‌و كاته‌دا سێبه‌ری هه‌موو ته‌نه‌كان له ئاستی خۆیان ده‌بێت و سێبه‌ری كه‌عبه‌ش نامێنێت.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره گوتیشی: ده‌كرێت له هه‌ر شوێنێكی جیهان بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی قیبله به وردی، سوود له‌و دیارده‌یه وه‌ربگیرێت ئه‌ویش به چه‌قاندنی دارێك به ستوونی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی ته‌خت، به‌مه‌ش ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی سێبه‌ری داره‌كه ئاراسته‌ی راسته‌قینه‌ی قیبله‌یه.
جێگای ئاماژه‌یه به‌هۆی جووڵه‌ی خۆر، ساڵانه دوو جار ئه‌و دیارده‌یه له نێوان وه‌رزی هاوین و زستان روو ده‌دات كه ستوونی خۆر له هێڵی كه‌مه‌ره‌یی بۆ بازنه‌ی پانی "قرژاڵ" ده‌گوازرێته‌وه و دیارده‌كه له هه‌ردوو رۆژی 28ی حوزه‌یران و 14 ته‌ممووز دووباره ده‌بێته‌وه.
لێكۆله‌ره فه‌له‌كناسه‌كه هۆشداریش ده‌دات، له‌و كاته‌ی خۆر به ستوونی له زه‌وی ده‌دات، نابێت سه‌یر بكرێت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌و كات تیشكه‌كه‌ی زۆر به‌هێزه و زیانی زۆر به چاوی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژ زۆر له هی شه‌و زیاترن، له‌وانه‌ش وڵاتانی كه‌نداو، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ئه‌و كات سه‌یری خۆر یانیش دیارده‌ی خۆرگیران بكات، ده‌بێت چاویلكه و فلته‌ری تایبه‌ت به‌كار بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی خۆر زیان به بینایی نه‌گه‌یه‌نن.
H.B