کردنەوەی گۆڕێک لە میسر ترس دەخاتە دڵی هاووڵاتیانەوە
K24 – ههولێر:
کردنەوەی کفنی سن- جیم، کاربەدەست، ئەندازیار و شێوەکاری میسری کۆن و یەکێک لە ژنەکانی، ترسی لە دڵی هاووڵاتیان دروستکردووە، بەوەی بەگوێرەی داستانەکانی میسر، کردنەوەی گۆڕی سن- جیم دەبێتە هۆی "سڕینەوە و وێرانبوونی میسر و مردنی هەموو ئەوانەی دەستیان لە دەستکاریکردنی ئەو گۆڕە هەیە".
زانایانی بواری شوێنەوارناسی، تەرمی مۆمیاکراوی ئەو کەسە ناسراوەی میسری کۆنیان دەرهێناوە و دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لەسەر جینات (بۆهێڵ)ی بکەن و چەند راستییەکی مێژوویشیان بۆ یەکلایی ببێتەوە.
گۆڕی سن- جیم لە شاری دێر مەدینە لە میسر نێژراوە و نزیکەی سێ هەزار و 400 ساڵ لەمەوبەر ژیاوە.
دەگێڕنەوە و دەڵێن، سن-جیم گۆڕی بنەماڵەی شاهانەی سەردەمی خۆی دروستکردووە و چاودێری ئەو کرێکارانەی کردووە کە هەڕەمەکانیان دروست کردووە و نازناوی "خزمەتکاری شوێنی راستیی" لێنراوە.
لە ساڵی 1886 گۆڕەکەی لەگەڵ ژنەکەی و 20 کەس لە خێزانەکەی دۆزراوەتەوە.
The Sun
H.J