كچ و كوڕێك خەرجی ھاوسەرگیرییەكەیان دەبەخشنە تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە

بە خەرجی ھاوسەرگیریان ھاوكاری نەخۆشخانەی ھیوا دەكەن
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

کچ و كوڕێك بڕیار دەدەن تێچووی ئاھەنگی  ھاوسەرگیریان بدەنە  بە نەخۆشخانەی ھیوا لە شاری سلێمانی کە تایبەتە  بە توشبووانی  نەخۆشی شێرپەنجە. وەك باسی دەكەن ئامانجی کارەکەشیان  خزمەت کردنی  توشبووانی  ئەو نەخۆشییە و ھەروەھا  دروست کردنی  رۆحیەتی  ھاوکارییە لەلایەن  گەنجانی ھەرێمی کوردستان.

دەسپێکی چوونە ناوژیانێکی نوێیان، بە ئەنجامدانی  کارێکی  خێرخوازی  دەستپێکرد بانە و کۆڕە و بە دابین کردنی  ئامێرێک  کە لە ئازاری سەدان تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە  بڕیاریاندا خەرجی ھاوسەرگیری لە باوەوە بگۆڕن بۆ کارێکی خێرخوازی و مرۆڤدۆستی.

ئەو ئامێرەی کە بە تێچووی ئاھەنگی گواستنەوەی  بانە و کۆڕەو کڕدراوە، نرخەکەی 70 ھەزار دۆلارە. ئامێرەکەش  بۆ ئەو کەسانە بەکاردەھێنرێن  کە چاندنی مۆخییان بۆ ئەنجام ئەدرێت. ئامێرەکە  لە بەشی چاندنی مۆخ لە نەخۆشخانەی ھیوا دانراوە تاکو رۆژانە بەشێک لە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی پێ چارەسەر بکرێت.

ھ.م