سه‌رنشینێك له جیاتی ده‌رگه‌ی ته‌والێت به هه‌ڵه ده‌رگه‌ی فریاگوزاری فڕۆكه ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌شتیارێكی پاكستانی، له به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت به فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی گه‌شت بۆ كاراچی بكات، له‌جیاتی ده‌رگه‌ی ته‌والێت، به هه‌ڵه ده‌رگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فریاگوزاری ده‌كاته‌وه.
به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌و گه‌شتیاره، فڕۆكه‌كه 7 كاتژمێر له گه‌شته‌ی دواكه‌وت، كه ده‌بوایه كاتژمێر 9:20 خووله‌كی رۆژی هه‌ینی، له فڕۆكه‌خانه‌ی مانچسه‌ری به‌ریتانیاوه ده‌ست به گه‌شته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه بووه، چونكه هێشتا له‌سه‌ر زه‌وی بووه و هه‌ڵنه‌فڕیوه.
له‌كاتی كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ش به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه تووشی شۆك بوونه و هۆكاره‌كه‌یان نه‌زانیوه، تا دواتر زانیویانه گه‌شتیاره‌كه به هه‌ڵه ده‌رگه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش ناچاربوونه هه‌ر 40 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه بهێننه خواره‌وه و ده‌رگاكه‌ش وه‌كو خۆی دابخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی 7 كاتژمێر گه‌شته‌كه‌یانی دواخستووه.
سه‌رچاوه: India Glitz