به ڤیدیۆ.. پێكه‌نینی مراوییه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت!!
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌ران، كاتێك گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌نگی مراویێك تۆماركراوه، كه زۆر به ئه‌سته‌م له پێكه‌نینی مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو جیاده‌كرێته‌وه.
له گرته‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، له‌ناو كۆمه‌ڵه مراوییه‌كی دانیشتوو له سه‌ر شه‌قام، یه‌كێكیان ده‌قیڕێنێت و گه‌ر مرۆڤ نه‌بینێت، وا هه‌ست ده‌كات كه ده‌نگی مرۆڤه، به‌ڵام له راستیدا ده‌نگی ئه‌و مراویه‌یه.
وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به مۆباییل گیراوه و دواتر له تۆڕی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێكدا زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س بینیویه‌تی.
H.B