قه‌ڵه‌وی له منداڵاندا هه‌ڕه‌شه له داهاتوویان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندرووستی ده‌ریخستووه، ئه‌و منداڵانه‌ی كێشیان زۆره، زۆرتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك ده‌بنه‌وه، ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه نیوه‌ی ته‌مه‌نیان.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی به‌ریتانی له زاری توێژه‌رانی زانكۆی ئۆكسفۆرد بڵاویكرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و كۆلیسترۆڵ و جگه‌ره كێشان به‌ر له ته‌مه‌نی 19 ساڵی مه‌ترسییه‌كانی تووش بوون به جه‌ڵته زیاتر ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، ژیانی قۆناغی منداڵی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ له قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ته‌مه‌ندا.
توێژینه‌وه‌كه له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپایی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له پاریس خراوه‌ته‌ڕوو. تێیدا پشت به‌ستراوه به شیكاری زانیاری تۆماری منداڵانی 3 تا 19 ساڵی ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، 42 هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و فنله‌ندا تا ته‌مه‌نی 50 ساڵی وه‌ك نموونه وه‌رگیراوون و ده‌ركه‌وتووه، 290 كه‌س به ده‌ست كێشه‌كانی دڵ و جه‌ڵته و گیرانی خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه، هه‌ر له سه‌دا 10یه‌كی زیادبوونی چه‌وری و كۆلیسترۆڵ له منداڵی‌دا به رێژه‌ی له سه‌دا 20 مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ و گیران ده‌ماره‌كانی خوێن له قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ته‌مه‌ن زیاتر ده‌كات.
ئه‌و منداڵانه‌ی به ده‌ست كێشی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌گه‌ر له قۆناغی پێگه‌یشتنیشدا هه‌ر كێشیان زۆر بێت، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوونیان به جه‌ڵته پێنج هێنده زیاتر ده‌بێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه.