سپرای بۆن مرۆڤ تووشی هه‌ستیاری و ره‌بۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری ئوسترالیی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، به‌كارهێنانی سپرای بۆنی جه‌سته مرۆڤ تووشی هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر به مادده كیمیاییه‌كان و ره‌بۆ ده‌كه‌ن.
سایتی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، توێژه‌ره‌كان 1100 كه‌سیان وه‌ك نموونه‌ی توێژینه‌وه وه‌رگرتووه و پرسیاریان له باره‌ی به‌كارهێنانی بۆن لابه‌ره‌كان لێكردوون.
له‌و ژماره‌یه، به رێژه‌ی %26ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان كێشه‌ی ته‌ندرووستییان بۆ درووست ده‌بێت، كاتێك راسته‌وخۆ به‌ركه‌وتنیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ بۆن لابه‌ره‌كان و ئه‌و سپرایانه‌ی بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی جه‌سته به‌كار دێن.
ئان ستاینمان، له زانكۆی ملبۆرن به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئێمه به‌رده‌وام به‌ركه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ماددانه هه‌یه، خه‌ڵك د‌رك به‌وه ناكات تووشی چ زیانێك ده‌بن و چۆن دواتر تووشی هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر به مادده كیمیاییه‌كان ده‌بن.
توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتوون له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا، هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر به مادده كیمیاییه‌كان چوار ئه‌وه‌نده‌ی پێشوو زیادی كردووه.
ئه‌و توێژه‌رانه هۆشداریشیان داوه له زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ماددانه‌ی بۆنیان تونده و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بۆنه قورس و ئاره‌ق لابه‌ره و سپرایانه مرۆڤ تووشی هه‌ستیاری پێست و نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و ئێشی نیوه‌ی سه‌ر ده‌كات.
سه‌رچاوه: البیان
ئ.ر