"ئەحەی گوڵە" 70 ساڵە جگەر و گورچیلە دەبرژێنێ
K24 - سلێمانی
ئەحمەد حەسەن محموود، ناسراو بە "ئەحەی گوڵە"، بەھۆی پیشەكەی و قسە خۆشەكانییەوە لە سلێمانی ناسراوە و لای زۆربەی خەڵكی ئەو شارە خۆشەویستە.
"ئەحەی گوڵە" لە ساڵی 1949وە سەرقاڵی برژاندنی جگەر و دڵ و گورچیلەیە و سەرەڕای خواردنەكانی موشتەرییەكانی حەز بە قسە خۆشەكانی دەكەن، زۆر لە كەسایەتی و ھونەرمەندانی سلێمانی گەلێكجار بۆ ژەمێك خواردن لە دوكانەكەی ئەو كۆدەبنەوە.