به ڤيديۆ.. پياوێك له ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا 90 كيلۆگرام كێشى دابه‌زاندووه
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا، پياوێك توانى 198 پاوه‌ند كێشى جه‌سته‌ى دابه‌زێنێت، كه نزيكه‌ى 90 كليۆگرام ده‌كات.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ئه‌و پياوه، له يوتيوب كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زياتر له 7 مليۆن كه‌س سه‌يرى ڤيديۆكه‌يان كردووه.
پياوه‌كه ناوى فانس هينزه، ئه‌و سه‌ره‌تا به وه‌رزشى ساده و رێ رۆيشتن ده‌ستيپێكردووه و به پله‌به‌ندى كێشى جه‌سته‌ى دابه‌زاندووه.
هينز ده‌ڵێت دواى ساڵێك ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانم سه‌رسوڕهێنه‌ربوون و سه‌لماندم هه‌ر شتێك سه‌رنجى له‌سه‌ر چڕ بكه‌يته‌وه و بيكه‌يته ئامانجى خۆت به‌دى ده‌هێنيت.