براکەی پابلۆ ئێسکۆبار هەڕەشە لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکات
K24 – ههولێر:
برای بازرگانی ماددەی هۆشبەری ناوداری کۆڵەمبی، پابلۆ ئیسکۆبار، بە بەرهەم هێنانی مۆبایلێکی زیرەکی چەماوە، جەنگی دژی کۆمپانیای ئەپڵ راگەیاندووە.
براکەی ئیسکۆبار، رۆبێرتۆ ئیسکۆبار، مۆبایلێکی زیرەکی بەناوی Pablo Escobar Fold 1 کە توانای چەماندنەوەی هەیە و شاشەکەی 7.8 ئینجە دروستکردووە.
نیازی هەیە، بەهۆی هەرزانی مۆبایلەکەی، فرۆشی ئایفۆن لە جیهان کەمبکاتەوە.
مۆبایلەکە لە ئەمەریکا دیزاینی بۆکراوە و لە هۆنکۆنگ دەبەسترێت، بڕیارە 100 هەزار دانەی لێبخرێتە بازاڕەوە. دوو کامێرای بە کوالیتی 16 و 20 مێگاپێکسڵ هەیە. هەروەها تایبەتمەندی پەنجەمۆر، بڵندگۆی دەرەوە و دەنگی خاوێنی هەیە.
رۆبێرتۆ بە ماڵپەڕی ئێسکۆباری گوتووە، بە هەرزانی نرخ، بەسەر کۆمپانیاکانی دیکەدا سەردەکەوین.
پابلۆ ئیمیلۆ ئیسکۆبار گاڤیریا، بازرگانێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر بوو لە کۆڵەمبیا و لە رۆژێکدا داهاتای 60 ملیۆن دۆلار بووە و یەکێک بوو لە 10 دەوڵەمەندەکانی جیهان لە کاتی خۆیدا. لە ساڵی 1993 لە لایەن هێزەکانی کۆڵەمبیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژرا.
ریکلامی بۆ مۆبایلی ئیسکۆبار +18
The Daily Mail