له ويلايه‌تێكى ئه‌مه‌ريكا 26 ئافره‌ت له كۆيلايه‌تى سێكسى رزگار كران
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئه‌مه‌ريكا له ويلايه‌تى سياتڵ، شه‌ش كه‌سيان ده‌ستگيركرد و 26 ئافره‌تيان له كۆيلايه‌تى سێسكى له هۆڵێكى تايبه‌ت به مه‌ساج رزگار كرد.
به‌رپرسانى ويلايه‌ته‌كه راشيانگه‌ياندووه، پۆليس و تيمه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به هاوكارى نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ماوه‌ى زياتر له 3 ساڵه لێكۆڵينه‌وه‌يان له باره‌ى ئه‌و هۆڵى مه‌ساجه‌وه ده‌ستپێكردووه و توانيويانه تۆڕێكى بازرگانيكردن به ئافره‌تان و له‌شفرۆشى ده‌ستگير بكه‌ن.
پۆليس له‌و باره‌يه‌وه روونيكردووه‌ته‌وه، جگه له ده‌ستگيركردنى شه‌ش تۆمه‌تبار، ژماره‌يه‌ك چه‌ك و بڕێكى زۆرى پاره ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ڕ