ژیان بە وێنە... چەند رووداوێكی سەرنج راكێشی جیھان سەرنجڕاکێشترین وێنەکانی هەفتەی رابردوو Kurdistan24 هەولێر 08:30 2019/01/21 جیهان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی سوپای ئێران. خۆپیشاندان دژی برێکزت (جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا) لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن. کچێک لە نێوان ئەسپێکی یونیکۆرن (یەکشاخ) و ئەژدیهای چینی لە ئاهەنگی ساڵی نوێی چینی لە شاری ئەدینبۆرگی سکۆتلاند. پیاوێک بەبێ پانتۆڵ لە میترۆی شاری نیویۆرکی ئەمەریکا، ئەمساڵ لە 24 شاری جیهان، پیاوان بە بێ پانتۆڵ لە مێترۆکان بە دیارکەوتوون. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە خواردنی خێرا (فاست فود) پێشوازی لە تیمی تۆپی پێی کلیمسۆن کرد. پیاوێکی بریندار لە کاتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی رووداوی تەقینەوەی هۆتێلێک لە شاری نایرۆبی کینیا. پیاوێکی هیندی لە کاتی ئەنجامدانی ئاهەنگێکی ئایینی لە رووباری سەنگام. دیمەنێک لە شووقەکانی شاری یانگژۆی چین لە کاتی تەم و مژدا. پێنگوینەکان (بەتریقەکان) لەناو بەفر و سەهۆڵبەندانی شاری هاربین لە چین.