له په‌خشی راسته‌وخۆ شه‌ڕ له نێوان پێشكه‌شكار و میوانه‌كه‌ی درووست ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆییدا، له كه‌ناڵی ئاسمانی دیجله‌ی عێراقی، كه نه‌بیل جاسم پێشكه‌شی ده‌كات، لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌شدار بوو، به‌ڵام به هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوانیان، لیوا خه‌له‌ف به‌رنامه‌كه جێده‌هێڵێت.
به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به ده‌ستگیركردن و توندوتیژی له راده‌به‌دەری هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، به‌ڵام عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف به توندی وه‌ڵامی پێشكه‌شكاره‌كه‌ی دایه‌وه و خۆپیشانده‌رانیشی به تێكده‌ر وه‌سف كرد.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، كه له ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆكه بوو، ره‌تیكرده‌وه هیچ خۆپیشانده‌رێك كوژرابێت.
دواجار به هۆی پرسیار و وه‌ڵامه تونده‌كان، ده‌مه‌قاڵه له نێوان پێشكه‌شكاره‌كه و میوانه‌كه‌ی درووست بوو، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی باسكردنی مێژووی یه‌كدی بكه‌ن.
پێشكه‌شكار و میوانه‌كه له په‌خشی راسته‌وخۆ، ده‌یان قسه‌ی نه‌شیاویان بە یه‌كتر گوت و تا دواتر میوانه‌كه به‌رنامه‌كه‌ی جێهێشت و گوتی: "شتێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه نییه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بێ نرخ كه خۆی فرۆشتووه و نرخه‌كه‌ی دیاره، به‌شداری به‌رنامه بكه‌م".
له به‌رامبه‌ریشدا پێشكه‌شكاره‌كه به توانجه‌وه به لیواكه‌ی گوت: "بوقی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی و په‌روه‌رده نه‌كراوی، تۆ به‌رگری له كوشتن و بكوژان ده‌كه‌ی".
ئ. م