"ئەنجێلینا جولییەکەی ئێران" دەستگیر دەکرێت

بەهۆی پۆستی ئینستاگرامەوە بووە

K24 – هه‌ولێر:

سەحەر تەبار ناسراو بە "ئەنجێلینا جولیەکەی ئێران" بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی کوفر و دەستپێشخەری بۆ کاری خراپە دەستگیر کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، سکاڵا لەسەر پۆستەکانی ئینستاگرامی ئەو خانمە تۆمار کراوە و بەهۆیەوە دەستگیر کراوە.

ئەو خانمە 22 ساڵە، 50 نەشتگەری ئەنجام داوە تاوەکو شێوەی وەک ئەنجێلینا جولی لێ بکات، بەڵام شێوەی شێواوە و زۆر کەس پێیان وایە، لە رابردوودا کەسێکی جوانتربووە.

نەشتگەری جوانکاریی لە ئێران زۆر بڵاوە و ساڵانە دەیان هەزار نەشتگەری ئەنجام دەدرێن، بەڵام هەندێک کەس زیادەڕۆیی دەکەن و تەواو شێوە و جەستەیان دەگۆڕن.

H.J