تیك توك له هیندستان قه‌ده‌غه‌كرا
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان، ئه‌پی "تیك توك"یان قه‌ده‌غه كرد، به هۆی بوونی گرته‌ی ڤیدیۆیی سێكسی له‌و تۆڕه‌دا.
رۆژنامه‌ی " Quartz India" بڵاویكرده‌وه، له‌مه‌ودوا ئه‌پی " TikTok " له هیندستان كارناكات.
ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارێكی دادگا هات، كه تێیدا، ئه‌و ئه‌په‌ی به هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی سێكسی و نه‌گونجاو له هیندستان وه‌سفكردبوو.
پێشتریش، ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی فیدراڵی له ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا به بڕی 5.7 ملیۆن دۆلار، سزای دارایی به‌سه‌ر " TikTok"دا بسه‌پێنێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌په، پێشێلی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی منداڵ و مافی منداڵان ده‌كات. به بێ ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاریان دیمه‌نی ناشیاو ده‌خاته به‌ر چاوی منداڵان.