کوردستان24 دەچێتە ماڵی جۆزێف ستالین
K24 – ههولێر:
کوردستان24 ماڵ و شوێنی لەدایکبوونی جۆزێف ستالین کە ئێستا بووەتە مۆزەخانە نیشان دەدات.
لە ژوورە تایبەتەکەی ئەو سەرکردەیەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، هەموو ئەو کەرەستە و پێداویستیانەی کە رۆژانێک بەکاریهێناون پارێزراون.
ستالین لە ساڵی 1879 لە شاری " گۆری "ی وڵاتی جۆرجیا لەدایکبووە، زیاتر لە دوو دەیە سەرۆکایەتی یەکێتی سۆڤیەتی کردووە و لەو ماوەیەشدا، توانی شکست بە نازییەکانی ئەڵمانیا بهێنیت.
ئەگەرچی ستالین، وڵاتانی سەر بە یەکێتی سۆڤیەتی کردبووە چەند وڵاتێکی پیشەسازی گرنگ، بەڵام بەهۆی جەنگ و داگیرکارییەکانیشی، سەدان هەزار هاووڵاتی لە ژێر فەرمانڕەوایی ئەودا گیانیان لەدەستدا.
ئەم ماڵەی ستالین لە جۆرجیا، چەند جارێک هەوڵی لەناوبردنی دراوە. لەکاتی دروستبوونی گرژییەکانی نێوان رووسیا و جۆرجیا لەساڵی 2008، ماڵەکەی ستالین لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیری جۆرجیاوە هەوڵی لابردنی درا، بەڵام دواتر دەسەڵاتداران و حکوومەتی جۆرجیا بڕیارەکەیان هەڵوەشاندەوە.
ئامادەکردنی کاروان یارە- کوردستان24
H.J