زاناکان گەڵایەک دروست دەکەن سووتەمەنی بەرهەم دەهێنێت
K24 – ههولێر:
زاناکان گەڵایەکی دەستکردیان درووستکردووە کە کاربۆن دایۆکساید بۆ سووتەمەنی دەگۆڕێت.
لەم داهێنانە سوود لە کرداری رۆشنەپێکهاتن وەرگیراوە کە کاربۆن دایۆکساید بۆ گلوکوز و ئۆکسجین دەگۆڕێت.
کارەکە لە رێگای تۆزێک بە ناوی کوپرۆس ئۆکسایدەوە ئەنجامدراوە کە مێسانۆل و ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت.
گۆڤاری Nature Energy بڵاویکردووەتەوە، مێسانۆلەکە دەکرێت کۆبکرێتەوە و وەکو سووتەمەنی بەکاربێت، ئەمەش لە رێگای گەرمکردنی تاوەکو ئاوەکەی دەبێتە هەڵم.
یمین وو، ئەندازیاری پرۆفیسۆر لە زانکۆی واتەرلو بە رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی گوتووە، ئەم دۆزینەوەیە دەکرێتە بازرگانی و لە چەند ساڵی داهاتوو لە رێگای کارگەکان دەفرۆشرێت چونکە بۆ پاراستنی ژینگە زۆر گرنگە و کاریگەری لەسەر گەرمبوونی زەوی دەبێت.
راشیگەیاند، ئەم داهێنانە گازی کاربۆن دایۆکساد لە هەوادا کەم دەکات کە ئەمەش سوودی زۆری دەبێت.