ڤیدیۆی دەفرێکی فڕیو لە ئاسمانی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە
K24 – ههولێر:
چەند فڕۆکەوانێکی ئەمەریکی بۆ یەکەمجار گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەفرێکی فڕیوو (UFO) دەردەکەوێت و زۆر بە خێرایی دەڕوات.
یەکێک لە فڕۆکەوانەکان، ریان گاڤیز، لە بارەی رووداوەکە بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی گوتووە: " لە ساڵی 2015، تەنەکە لە نێوان ویلایەتی فلۆریدا و ڤێرجینیا بینراوە".
ئاشکراشیکردووە: "بە خێرایی هایپەرسۆنیک رۆیشتووە و بە بەرزی 30 هەزار پێ فڕیووە، لە دوای خۆشی هیچ گاز و پاشماوەیەکی سووتەمەنی جێنەهێشتووە".
وەک لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، فڕۆکەوانەکان زۆر سەرسامن و دەنگیان بەرز دەکەنەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەمەریکاش لە کاتی رووداوەکە، بە دواداچوونی کردووە، بەڵام ئەنجامەکەی ئاشکرا نەکراوە.
تێبینی: خێرایی هایپەرسۆنیک دەگاتە شەش هەزار میل لە کاتژمێرێکدا.
H.J