ژنێک هاوسەرگیریی لەگەڵ مافورێک دەکات

تا ماوم لەگەڵ هیچ پیاوێک ناژیم

K24 – هه‌ولێر:

ژنێک کە لە مێردەکەی جیابووەتەوە و شوو بە مافورێک دەکات کە ساڵێک لەمەوبەر کڕیویەتی.

ئەو خاتوونە بە ماڵپەڕی سەنی بەریتانی گوتووە، ئێستا خاوەنی منداڵم، کاتێک منداڵەکان دەخەون، من لەگەڵ ئەم مافورە دادە نیشم و قسەی دڵی خۆمی بۆ دەکەم.

دەشڵێت، مافورەکەی هێند خۆش دەوێت، هۆگری بووە و جارێکی دیکەش بە سەریدا ناڕوا.

لە رێوڕەسمێکدا ئەو خاتوونە "هاوسەرگیری" لەگەڵ مافورەکە کرد و بڕیاری دا تا ماوە لەگەڵ هیچ پیاوێک نەژی.