چه‌ند خووله‌كێك دوای دزیكردن باجه‌كه‌یان دایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له شاری بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین، 3 كه‌س به ماتۆرسیكل، رێگه له ئافره‌تێك ده‌گرن و جانتای پاره و كه‌لوپه‌له گرانبه‌هاكانی لێ ده‌به‌ن، به‌ڵام دوای چه‌ند خووله‌كێكی كه‌م، باجه‌كه‌یان به زیاده‌وه دایه‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤدیۆییدا كه له رێگه‌ی كامێراكانی چاودێری پۆلیسه‌وه تۆماركراوه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و سێ كه‌سه دوای كرده‌وه‌كه‌یان، به ماتۆڕسیكل هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن له شوێنه‌كه، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس دوایان ده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌رچی چه‌ند شه‌قامێكیان بڕی و هێنده‌ی نه‌مابوو ده‌ربازیان بێت، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێكی دیكه پۆلیس له ناكاو پێشیان پێده‌گرێت، شۆفێری ماتۆرسیكله‌كه‌ش كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و خۆی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پۆلیسدا ده‌كێشێت، به‌هۆیه‌وه‌ش هه‌رسێ دزه‌كه ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی.
دوای رووداوه‌كه پۆلیسی بۆینس ئایرس رایگه‌یاند، یه‌كێك له وانه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا، دووه‌كه‌ی دیكه‌یش برینه‌كانیان سه‌خته و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئ. م