گاڵتەی هاوڕێیەک کارەساتی لێدەکەوێتەوە
K24 – ههولێر:
"گاڵتەی" هاوڕێیەک لە وڵاتی سعوودییە دەبێتە هۆی رووداوێکی هاتووچۆ و زیانی ماددی زۆر.
دەرهێنانی سویچی ئۆتۆمبێل لە کاتێک کە ئۆتۆمبێلەکە لە رێیدایە، دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی سوکانی ئۆتۆمبێلەکە و نەجوڵانی، ئەمەش هۆکاری ئەو رووداوەیە.
ئەو گەنجە سعوودیە بۆ گاڵتە و پێکەنین سویچی ئۆتۆمبێلەکە دەردەهێنت، بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بەریتانیاش، بەهۆی لەکارکەوتنی جووڵەی سوکانی ئۆتۆمبێلەکە، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئەو ئۆتۆمبێلە و ئۆتۆمبێلی پێش خۆی روویداوە و زیانی ماددی زۆری بەدواوە بووە.
سەرقاڵکردنی شۆفێر لە لایەن سەرنشینانەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی رووداوی هاتووچۆ و بەهۆیەوە رووداوی هاتووچۆی سەخت روودەدات.