دەرمانی دژە چرچ بوون دۆزرایەوە

کۆتایی بە چرچ بوونی پێست دێت؟

K24 – هه‌ولێر:

رەنگە بەم نزیکانە شتێک نەمێنێت بە ناوی چرچی پێست و دەرمانێک کۆتایی پێبهێنێت.

زانایان جۆرێک لە پڕۆتینیان دۆزیوەتەوە کە وەکو دژە پیربوون کار دەکات و رێژەکەیان لە پێستی کەسێکی گەنجدا زۆرە و لەگەڵ زیادبوونی تەمەن، کەم دەکات.

لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئەو پڕۆتینە، پێستی مرۆڤ پیر دەبێت و قەبارەی و توندووتۆڵی تێکدەچێت.

ئیمی نیشیمورا، پزیشک لە زانکۆی پزیشکی تۆکیۆ، و هاوڕێکانی ئەو جۆرە پڕۆتینەیان دۆزیوەتەوە و تاقیکردنەوەشیان لەسەر مشکی تاقیگە کردووە.

بە گووتەی ئیمی، دۆزینەوەکەیان یارمەتی مانەوەی پێست بە گەنجی دەدات، جیا لەوەش، وا دەکات برینی سەر پێست زووتر ساڕێژ ببێت، تەنانەت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە.

ئەو زانایانە دەرمانەکە لەسەر مرۆڤیش تاقیدەکەنەوە، بەوجۆرەش، رەنگە لە داهاتوو چرچی پێست تەنها لە وێنە کۆنەکان ببینین.

 The Daily Mail

H.J