لە كەلار ژنێك بە سكێك سێ منداڵی ھێنایە دونیا

باری تەندروستی جێگیرە

K24 - گەرمیان

لە قەزای كەلاری سنووری ئیدارەی گەرمیان، ژنێك بە سكێك سێ منداڵی بوو، بە گوتەی پزیشكەكان باری تەندروستی جێگیرە و بۆ چاودێری زیاتری پزیشكی منداڵەكان رەوانەی نەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی كراون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون لە کەلار، ژنێک بە سکێک سێ منداڵی ھێنایە دونیاوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "ژنەکە دانیشتوی کەلارە و تەمەنی 22 ساڵە و لەلایەن تیمی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە بە سەرپەرشتی دوو پزیشك نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و رەوشی تەندروستی خۆی جێگیرە، مناڵەکانیش سەلامەتن و بەوھۆیەی پێشوەختە لەدایکبوون بۆ بەشی (خودەج) لە نەخۆشخانەی مناڵانی سلێمانی گوازرانەوە".

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان راشیگەیاندووە: "لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە سێیەم حاڵەتی لەدایکبوونی مناڵی سیانەیە لە نەخۆشخانەکەدا".

 ھ.م