کچێکی موسووڵمان لەبەر حیجابەکەی هێلکە باران دەکرێت

تەنها لەبەر حیجابەکەی لێی دەدرێت و سوکایەتی پێدەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

کچە هەرزەکارێکی مووسوڵمان لە لایەن چەند کەسێکی رەچەڵەک پەرست هێرشی دەکرێتە سەر و هێلکە باران دەکرێت.

لە دبلنی پایتەختی ئیرلەندا، کۆمەڵێک هەرزەکار، هێرش دەکەنە سەر کچێکی حیجاب پۆش و سوکایەتی پێدەکەن، پۆلیسیش دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و بە دوای هێرشبەران دەگەڕێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی مێترۆ، کچەکە سەرەتا بەزۆر حیجابەکەی لەسەر فڕێدراوە و دواتر لێیان داوە و بە هێلکەش وەک سوکایەتی هێرشکراوەتە سەری.

چالاکوانەکانی مافی مرۆڤ لە ئیرلەندا، ئیدانەی رووداوەکەیان کردووە و داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە هێرشیان کردووەتە سەر کچە مووسوڵمانەکە.

H.j