چەند خواردنێک کرداری هەرس خێرا دەکەن

بەم خواردنانە پرۆسەی هەرسکردنی خۆراک بەهێز و خێرا بکە

K24 – هه‌ولێر:

چەند جۆرێکی خواردن دەتوانن کرداری مێتابۆلیزم (سووت و ساز – پرۆسەی سووتاندنی کالۆری و ئامادەکردنی خۆراک ) خێرا بکەن.

هێلکە

ئەو خواردنانەی بە پرۆتین دەوڵەمەندن بۆ بەهێزکردنی مێتابۆلیزم سوودی زۆریان هەیە، هێلکەش یەکێکە لەو خواردنانەی بە پڕۆتین زۆر دەوڵەمەندە.

تۆوی کەتان

تۆی کەتان دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڤیتامین و چەند جۆرێکی دیکەی کانزا، جیا لەوەی بۆ  خێراکردنی مێتابۆلیزم بە سوودە، رێگری لە نەخۆشییەکانی شەکرە، قەڵەویی و دەمار و دڵ دەگرێت.

نیسک

نیسک بڕێکی زۆر لە پرۆتین و فایبەری تێدایە و کرداری هەرس خێرا و ئاسان دەکات، جیالەوەش سوودیان بۆ بەکتریا سوود بەخشەکانی ناو ریخۆڵە هەیە.

بیبەری توون

ئەو خواردنانەی بیبەری توونیان تێدایە چەندین سوودی تەندروستیان هەیە و یارمەتی کرداری هەرسیش دەدەن، بەجۆرێک ئەگەر رۆژانە بیخۆین، یارمەتی لەشمان دەدات رۆژانە 50 کالۆری زیاتر بسووتێنێت.

زەنجەفیل

زەنجەفیل جیا لەوەی پرۆسەی سووت و ساز خێرا دەکات، سوودیشی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئارەزووی خواردن هەیە؛ هەروەها، دەوڵەمەندە بە کۆڵیستڕۆڵی باش.

چای سەوز

یەکێکە لەو خواردنەوانەی بەردەوام سوودی زیاتری دەدۆزرێتەوە.

چای سەوز یارمەتی زۆری گەدە دەدات بۆ هەرسکردن خواردن؛ هەروەها، چەند سوودێکی دیکەشی هەیە:

دژە هەوکردنە

دژە ئۆکسانە

دژی زیندەچە زیانبەخشەکانە

دژە شێرپەنجەیە

سوودی بۆ دڵ و تەندروستی دەم و قوڕگ هەیە.

قاوە

کافێین سوودی بۆ مێتابۆلیزم هەیە بەو مەرجەی شەکر و کرێمی تێکەڵ نەکرێت چونکە رێژەی کالۆرییەکەی زیاد دەکەن.

برۆکلی

لەناو برۆکلی ماددەیەک بە ناوی گلوکۆرافانین هەیە و مێتابۆڵیزم خێرا دەکات، ئەمەش جیا لەوەی برۆکلی دژە شێرپەنجەیە.

چەند ئامۆژگارییەکەی دیکە بۆ بەهێزکردنی مێتابۆلیزم

خواردنەوەی ئاوی زیاتر

ماوەی خەوی تەندروست

راهێنان و وەرزش

National Center for Complementary and Integrative Health (NCCIH)

National Institutes of Health (NIH)

Medical News Today

H.J