ژنێك زۆربەی تەمەنی لەنێو ئاشەكان سلێمانی بەسەر دەبات

دایە فاتیمە كۆڵ نادات
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئاشەکانی سلێمانی ئه‌گەرچی مێژوویەکی دوور و درێژیان ھەیە، بەڵام کۆمەڵێک خەڵک ھەن لەناو ئەو مێژووەدا باس دەکرێن، یەکێک لەو کەسانەش تائێستا لەکاری بژاردنی برنج لەنێو ئاشەکان بەردەوامە، ئافرەتێکی ته‌مه‌ن سەرووی 82 ساڵە، سەرنجی زۆرینەی ئەو کەسانەی بۆ لای خۆی راکێشاوە کە بەو تەمەنەوە کارێکی قورس ئەنجام دەدا.

فاتیمە شەریف، تەمەنی 82 ساڵە و زۆربەی تەمەنی لەنێو ئاشەكان بەڕێكردووە و رۆژانە بەھاوبەشی تاکە ھاوڕێیەکی برنج دەبێژێتەوە.

برنج بژاردن، کارێکە بەزووی دەست و پەنجە ماندوو دەکا، چ جا ئەوەی کەسەکە بە تەمەن بێت. ھەر رۆژێک ئاشەکە چەڵتوکی کرد بە برنج، دایە فایتمە بۆ ھەر فەردەیەک بژاردنی برنج سێ تا پێنج ھەزار دیناری زیاتری دەست ناکەوێت.

 ھ.م