ژاپۆن به ئه‌پێكی تایبه‌ت به‌ره‌نگاری هه‌راسانكردن و گێچه‌ڵی سێكسی به ژنان ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی تۆكیۆ، كه حاڵه‌ته‌كان زیادیكردووه، ژاپۆن ئه‌پێكی تایبه‌تی مۆبایلی درووستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كچان و ژنان به خێرایی داوای هاوكاری بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمی ئه‌و وڵاته، ئه‌په‌كه ئامێرێكی ئاگاداركردنه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه، شوێنه‌كه‌شی له‌سه‌ر نه‌خشه دیاریده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شوێنه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی له‌سه‌ر دیاریكراوه.
پۆلیسی تۆكیۆی پایته‌خت ئاشكرای ده‌كات، له ساڵی 2017، نزیكه‌ی 2620 حاڵه‌تی تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆماركراوه، كه زۆربه‌یان له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوونه.
به‌هۆی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی له‌و وڵاته، ژاپۆن رێساكانی توندتر كردووه، ده‌ستدرێژیكار بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له شه‌ش مانگ تێپه‌ڕ ناكات، هاوكات بڕی 3 هه‌زار و 600 دۆلاریش سزای دارایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئ. م