هۆکاری سەرەکی لەبارچوونی منداڵ دۆزرایەوە

ئایا دایکان یان باوکان هۆکارن؟

K24 – هه‌ولێر:

توێژینەوەیەکی نوێ هۆکاری لەبارچوونی منداڵ بۆ سپێرمی پیاوان دەگەڕێنێتەوە.

چانا جایاسێنا، پسپۆر لە زانکۆی ئیمپێریال کۆلێج لەندەن، لە بارەی توێژینەوەکە دەڵێت: "بەڵگەکانمان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەندروستی سپێرمی پیاوان، تەندروستی دووگیانیی دیاری دەکەن".

لەو توێژینەوەیەدا کە رۆژنامەی میرۆر بڵاویکردووەتەوە، 50 پیاو تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە کە ژنەکانیان منداڵیان لەبارچووە و ئاشکرا کراوە، لەبارچوونی کۆرپەلە پەیوەندی بە باوکانەوە هەیە و هۆکارەکەی بۆ بوونی رێژەیەکی زۆر لە ئۆکسجینی بەرپەچدەرەوە لەو توخم و گەردانەدا دەگەڕێتەوە کە ئەرکیان پاراستنی سپێرمە لە هەوکردن.

توێژینەوەکە هەموو ئەو بۆچوونانە رەت دەکاتەوە کە پێیان وایە لەبارچوونی منداڵ هۆکارەکەی تەنها بۆ دایکان دەگەڕێتەوە، بەڵکو باوکان بە هۆکاری سەرەکی دەزانێت.

H.J