مارێك به زیندووی ده‌بێته ژه‌می بازێك
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له ناشناڵ پاركه‌كانی باشووری ئه‌فریقا، بازێك مارێك راو ده‌كات، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی به چڕنووكه‌كانی ماره‌كه بكوژێت، به زیندوویی ده‌یخوات.
گرایمی میچلی، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆماركردووه و پیشه‌ی مامۆستایه، باس له‌وه ده‌كات، دیمه‌نه‌كه له كروگه‌ر پاركی باشووری ئه‌فریقا تۆماركراوه، هه‌رچه‌نده ماره‌كه هه‌وڵده‌دات خۆی ده‌رباز بكات، به‌ڵام بازه‌كه به چڕنووكه‌كانی توند گرتوویه‌تی به ده‌نووكه تیژه‌كه‌ی، وه‌كو چه‌قۆ جه‌سته‌ی ماره‌كه ده‌بڕێت.
میچلی باسی بینینی دیمه‌نه‌كه ده‌كات له نزیك جوهانسبێرگی پایته‌خت، كاتێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێپه‌ڕبووه، بینیویه‌تی و دیمه‌نه‌كه‌ی تۆماركردووه.
به گشتی باز، نێچیره‌كانی خۆی له به‌رزاییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌داته خواره‌وه و دواتر به مردوویی ده‌یخوات، به‌ڵام ئه‌م دیمه‌نه‌یان ته‌واو جیاوازه و به بازه‌كه به زیندوویی ماره‌كه ده‌خوات.
سه‌رچاوه: Daily mail
ئ. م